کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بودجەی ساڵی ١٤٠٠ پەسند کرا

17:46 - 28 رێبەندان 2720

لە دوای ئەوەی مەجلیسی ڕێژیم کابینەی"حەسەن ڕووحانی" ناچار بە ئاڵوگۆڕ لە گەڵاڵەی بودجەی ساڵی ١٤٠٠دا کرد، مەجلیس بودجەی ساڵی داهاتوو پەسند کرا.

لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان لە کۆی ٢٥٢ نوێنەری ڕێژیم لە مەجلیسدا ٢١١ کەس دەنگی ئەرێنییان بە کۆی گەڵاڵەی بودجە داوە.

هەروەها ٢٨ نوێنەر دەنگی نەرێنییان بە پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیە داوە، شەش دەنگی بێ لایەنیش لەنێو دەنگەکاندا بووە.

ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران پێشبینیی ئەوەی کردووە کە لە بودجەی ساڵی داهاتوو دەوڵەت لەگەڵ ٣٢٠ هەزار میلیارد تمەن کەمیی بودجە بەرەڕوو دەبێت و داوای لە مەجلیس کردبوو کە لایحەی بودجەی ساڵی ١٤٠٠ ڕەت بکەنەوە.

لەو بودجەی ساڵی داهاتوودا سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم خۆی ڕایگەیاندووە ٢٠ میلیارد دۆلار کەمیی هەیە، بەڵام بەشی نیزامی و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم پشکیان لە بودجە زیاد کراوە.

پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران باسیان لەوە کردبوو دەوڵەت بە وەرگرتنی وامی ٥ میلیارد دۆلاری دەیهەوێت کەمیی بودجەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە، چونکە وڵاتانی بیانی هاوکاریی خۆیان بۆ قەیرانی کۆرۆنا لە ئێران دەربڕیوە.

بەپێی لێکۆڵێنەوەکان، دەوڵەت لە باشترین دۆخدا دەتوانێت ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بفرۆشێت، بۆیە دەسەڵات بە وەرگرتنی وام لە سندووقی نێونەتەویی دراو هەم پێش بە کۆرۆنا بگرێت و هەمیش کەسریی بودجەی قەرەبوو بکاتەوە.

زۆرێک لە کارناسانی ئابووری لایحەی بودجەی ١٤٠٠ بە کارەساتی ئابووری وەسف کردووە.