
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ ڕیشتێر و بە قووڵایی ٨ کیلۆمیتر سنووری کەنداو و "هۆرمۆزگان" و دەوروبەری بەندەری "هۆرمۆزگانـ"ـی هەژاند.
بەپێی سەرچاوەکانی ڕێژیم لە حەوتووەکانی ڕابردوودا بە تایبەت لە سەرەتاکانی حەوتووی ڕابردوو، "هۆرمۆزگان" شوێنی سەرەکیی هاتنی بوومەلەرزەی بە گوڕ بووە کە بە هۆیەوە ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها بەهۆی هاتنی ئەو بومەلەرزانە، ٢ گوند بە تەواوەتی ڕووخاون و زیاتر لە ٢٠ گوندی دیکەش زیانیان وەبەر کەوتووە.