کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بونیادی تێرۆریستێکی ڕێژیمی ئێران ٨.٥ میلیارد تمەن بودجەی بۆ تەرخان کراوە

11:00 - 13 سەرماوەز 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ "بونیادی قاسم سلێمانی" کە کچی ئەو بەرپرسە نیزامییە کوژراوە بەڕێوەی دەبات، ٨.٥ میلیارد تمەن بودجەی بۆ تەرخان کردووە.

لە لایحەی بودجەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران پەسندی کردووە، ئەو بونیادە ئەو بودجە گەورەیەی بۆ دابین کراوە.

ئەو بونیادە لەلایەن "زەینەب سلێمانی" کچی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بەڕێوە دەبردرێت. ئامانجی ئەو بونیادە "پەرەپێدانی مەکتەبی قاسم سلێمانی" ڕاگەیەندراوە.

"زەینەب سلێمانی" لەگەڵ کوڕی "هاشم سەفیەدین" جێگری بەڕێوەبەریی حیزبوڵڵا هاوسەرگیریی کردووە.

ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، تێرۆریست "قاسم سلێمانی" فه‌رماندەی قودسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران و "ئەبوو مەهدی موهەندیس"، به‌ فه‌رمانی "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا كوژران.