کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزە لە خوراسان زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە

11:37 - 28 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ بەهۆی هاتنی بوومەلەرزە لە شاری "سەنخواست" سەر بە پارێزگای خوراسان، چەندین هاووڵاتی بریندار بوون و زیانێکی ماددیی زۆریش بە خەڵک گەیشتووە.

ئەو بوومەلەرزەیە ٥.٥ ڕیشتەر بووە و چوار جار پشت سەر یەک هاتووە و سەرجەم ١٧ جار بوومەلەرزە هاتووە.

گوندەکانی ئەو شارە بەتوندی زیانیان پێ گەیشتووە و هەندێک خانووبەرەی هاووڵاتییان ڕووخاوە.

بەهۆی زیانی زۆری ئەو بوومەلەرزەیە خەڵک پێویستییان بە یارمەتی هەیە.

گاز و ئاوی هەندێک لە گوندەکانی وەک "کۆرکی، مۆشەما، شۆرک، قزل حەساری سەروو و خواروو، وەرزنە و چوارچێوە" پچڕاوە و خەڵک بۆ دابینکردنی خۆراک تووشی کێشە بوونە.

لە دوو گوندی "گەرمە و شۆقان" ٣٠ دەست خانووبەرەی هاووڵاتییان ڕووخاون. هەروەها ٥٠ دەست لە خانووبەرەکانی سێ گوندی سەر بە "جاجرۆم" بەگشتی ڕووخاون.

لەلایەکی دیکەوە ١٤ کەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیە بریندار بوونە.