کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەلێدراوانی "سی سەخت" ژیانێکی دژواریان هەیە

13:06 - 9 خاکەلێوه 2721

دوای ماوەی نزیک بە ٥٠ ڕۆژ بەشێکی زۆر لە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "سی سەخت" ناوەندی شاری "دێنا" لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" کێشەی خانویان بۆ چارەسەر نەکراوە.

لەو بوومەلەرزەیەدا خانووی نزیک بە ٦٠٠ بنەماڵەی کرێنشین خەساریکی جیددیان بەر کەوتووە و هیچ شوێنێکیان نییە تێدا بژین.

 تەنانەت ڕێژیم بەو بنەماڵانەی وتووە دەبێ کانێکسەکانتان لە زەوی خۆتان دابنێن لە حاڵێکدا کە هیچ شوێنێکیان نییە کانێکسەکانیانی تێدا دابنێن.

 سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ ئەو بنەماڵانە ئەنجام نەداوە تەنانەت وامی بانکیان پێ نادەن هەتا خەڵک بتوانن بەشێک لە خەسارەتەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.

ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩بەهۆی هاتنی بوومەلەرزە ٨٠ لەسەدی خانوی هاووڵاتییان لە شاری"سی سەخت" خەساری لێکەوتووەتەوە و ٢١ هەزار کەس تووشی خەساری جیددی بوونە.