کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەلێدراونی خۆی و سەڵماس تەنیا نین

11:28 - 14 رەشەمه 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی کوردستان بە شێوازی جیاواز یارمەتییان بۆ خەڵک کۆ کردووەتەوە و بە دەستی خەڵکی لێقەوماوی دەگەیەنن.

لە مەهاباد ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لەژێر ناوی "ناوەندی یاریدەدەرانی مەهاباد بۆ کوتۆل" دەستی بەکار کردووە و یارمەتی کۆ دەکاتەوە.

ئەو ناوەندە ژمارە حیسێبی بانکی و هەروەها ژمارە کارتی بانکیی بە هاووڵاتییان داوە کە هەر کەس بیهەوێت دەتوانێت یارمەتیی ماددی بە خەڵک بدات.

هاوکات لە شنۆ خەڵک له گوندەکانی "چەشمەگۆل، هێ، دێشەمس و حەسەن نووران" وەک ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان یەکگرتووانە بەردەوامن لە ناردنی هاوکارییەکانیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خۆی و سەڵماس.

لە کاتی كارەساتە سروشتییەكان که خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران تووشی ژیانێكی سه‌خت ده‌بن، ھەموو جارێک خەڵكی لێقه‌وماو داوا لە کاربەدەستان دەکەن هەتا به‌ هانایانه‌وه‌ بچن، به‌ڵام خەڵک خۆیان باس لەوە دەکەن کە ھیچ كەسێک بە هانایانەوە ناچێت و تەنیا خەڵک خۆیان یارمەتیی یەکتر دەدەن.