کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەکان بەردەوام کوردستان دەلەرزێننەوە

13:23 - 2 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هاتنی بوومەلەرزەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام هەڕەشە لە گیانی خەڵک دەکات و دانیشتوانی شار و گوندەکانی کوردستان گیانیان لە مەترسی دایه.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە پێوەی ٤.٣ ڕیشتێر پارێزگای کرماشانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەژاندووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٨ کیلۆمیتری شاری باینگان سەر بە پارێزگای کرماشان ڕووی داوە.

کاتی هاتنی ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمیر ١٢:٣١:٣٥ بووە.

هەتا ئێستا لە ئاماری زیانی ماددی و گیانی هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.

 ساڵی ٩٦ بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧ ڕیشتەری لە ئەزگەلەی کرماشان لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزڵوەر، زیاتر لە ١٠هەزار  کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا کوژرانی ٦٢٠ کەسیان ڕاگەیاند.

دوابوومەلەرەزەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت کرماشان لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە هەتا ئێستا دوای تێپەڕینی زیاتر لە نزیک بە دوو ساڵ بەسەر بوومەلەرزەی ساڵی ٩٦ی ئەزگەلە، شارە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و خەڵک هێشتا لە نێو چادر و کانێکسدا دەژین.