کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەیەک تارانی هەژاند

12:04 - 19 بانەمەڕ 2720

بەهۆی هاتنی بوومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٥.١ ڕیشتەر لە تاران ١٣ کەس بریندار بوون و یەک کەسیش گیانی لەدەست دا.

لەو بوومەلەرزەیەدا ٧ شوێن لە تاران لەرزیوەتەوە و دۆخی تاران نائاسایی ڕاگەیەندراوە. هۆکاری ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیە بۆ جووڵەی شکانی "مشا" دەگەڕێتەوە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە پارێزگای مازەندەران، قوم و ئەلبۆرز هەستی پێکراوە.

پێش هاتنی ئەو بوومەلەرزەیە، لە پارێزگای لورستان بوومەلەرزەیەک ڕووی دا و زیانێکی زۆری بە شوێنەوارە مێژووییەکان گەیاند.

هاوکات لە پارێزگانی کرمان و ئەردەبێڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ ڕیشتەر ڕووی داوە.

تاران لە شوێنێک هەڵکەوتووە کە بوومەلەرزەی زۆری لێ دێت و لە داهاتوودا تاران لەگەڵ مەترسیی ڕوودانی بوومەلەزەیەکی بەهێز بەرەڕوو دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی "دێیلی ئێکسپرێس" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە تاران لە ساڵانی داهاتوودا لەگەڵ بوومەلەرزەیەکی مەترسیدار بەرەوڕوو دەبێتەوە.

لە دوای هاتنی بوومەلەرزەی ئیتالیا؛ بوومەلەرزەناسان ڕایانگەیاند بەهۆی جووڵەی لایەکانی ژێر زەوی، بوومەلەرزەی بەهێز و مەترسیدار شارەکانی ئیستانبووڵ، تاران و لۆس ئانجلێس دەکاتە ئامانج.