کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوونی هەنگوینی ساختە لە بازاڕەکانی یاسووج، تامی شیرینی هەنگوینی هەنگدارانی تاڵ کرد

12:56 - 5 جۆزەردان 2720

لە ئێران و بەتایبەتی شاری یاسووج، هەنگدارانێکی بەتوانا هەن کە ساڵانە بەرهەمێکی زۆری هەنگوینی ئەسڵ و باش بەرهەم دێنن، بەڵام بوونی هەنگوینی ساختە و هاوردەکراو، بازاڕی ئەو هەنگدارانەی کەساس کردووە.

لە یاسووج و دەوروبەری ک کەشوهەوایەکی لەباری هەیە بۆ هەنگداری، زیاتر لە دوو هەزار و ٨٢٥ هەنگدار بەو پیشەیەوە سەرقاڵن و ساڵانە زیاتر لە ١٥٠٠ تۆن هەنگوین بەرهەم دێنن.

هەروەها ئەو هەنگدارانە جگە لە هەنگوین، "مۆم و بەرە مۆم، ڕۆڵ ڕیاڵ، گەردە گوڵ و پەروەردەی مەلەکە" بەرهەم دەهێنن و لە ئەگەری گرنگیپێدانی ئەو پیشەیە و پشتیوانیکردنیان لەلایەن ڕێژیمەوە دەتوانێت ئابووریی ئەو شارە بەهێز بکات و کێشەی بێکاریی زۆربەی خەڵک چارەسەر بکات.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بە ڕادەیەکی بەرچاو زۆربەی ئەو بەرهەمانەی کە لە نێوخۆدا بەرهەم دێنن هاوردە دەکات و بەو کارەش گورزێکی کوشەندە لە بەرهەمی نێوخۆیی دەدات و دەبێتە هۆی لەنێوبردنی هەلی کار و کەساسکردنی بازاڕ لەو وڵاتەدا.