کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕانی پشکی سووتەمەنیی کامیۆنداران لە کوردستان و ئێران

11:52 - 16 خاکەلێوه 2721

بەهۆی بڕانی پشکی سووتەمەنیی کامیۆنداران سەدان کامیۆن بێکار بوونە و کاروباری گواستنەوە ناتوانن ئەنجام بدەن.

بە وتەی  شۆفیرەکانی کامیۆن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ کاتێک بۆ تێکردنی گازۆییل دەچنە شوێنەکانی سووتەمەنی؛ سیستمەکانی بەشی پێدانی سووتەمەنی بە کامیۆندارەکان بە شێوەی ئاف لاینه و ناتوانن سووتەمەنی لێدەن.

کاربەدەستانی ڕێژیم وتوویانە هۆکاری بڕانی سووتەمەنی کامیۆنداران پەسەندکراوی نوێی سیستمی گشتی هەڵسەنگاندنە.

کامیۆنداران بەنیسبەت ئەو کارەی کاربەدەستانی ڕێژیم ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و وتوویانە دەبایه پێشتر ئێمەیان لە و پەسەندکراوە ئاگادار کردباوە.

ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی کامیونداران بەهۆی گرانبوونی شتومەکی ماشینە بارهەڵگرەکان و حەقی کۆمیسیۆنی لەڕادەبەدەری باربەرییەکان، دەستیان دابووە مانگرتن.

بەرپرسانی ڕێژیم لە جیاتی بنبڕ کردنی کێشە و گرفتەکانی خەڵک هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و هۆشداری دەدەن، کە لە ئەگەری دەربڕینی لە ناڕەزایەتییەکان لەگەڵ سزا و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەوڕوو دەبنەوە.