کوردستان میدیا: کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.
لەو بڕیارنامەیەدا رێژیمی ئیسلامیی ئێران وەکوو دەوڵەتی پاڵپشتی تیرۆریزم ناودێر کراوە کە ئامانجی دروست کردنی بۆمبی ناوکییە.
لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە سەرکۆماری ئەمریکا کراوە کە لەسەر ناپەسند بوونی ئێرانی خاوەن چەکی ناوکی پێداگری بکاتەوە و لەهەمبەر مەترسیی ناوکیی رێژیمی ئێران و قەتیز بوونەوە لەسەر کونترۆڵ و تەحریم، دژایەتی بکات.
هەروەها بڕیارنامەکە خوازیاری سیاسەتی پێداگری لەسەر بەرگری لە پەرەسەندنی چەکی ناوکی رێژیمی ئێرانە.
سەرکۆماری ئەمریکا لەم چەند مانگەی دواییدا دژایەتیی خۆی لەگەڵ سیاسەتی کونترۆڵ و تەحریم راشکاوانە دەربڕیوە و لەسەر پێشگیری لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پێداگریی کردۆتەوە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران