کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لەبارەی سنوورەکانی ئێرانەوە بڕیارنامەیەکی دەرکرد

19:03 - 7 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، لە دانیشتنی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی سنوورەکانی ئێران بڕیارنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی بڕیارنامەکە:

بە مەبەستی پاراستنی یەکیەتی و تەبایی نەتەوەکانی ئێران و خۆڕاگریی ئەو نەتەوانه کە دژی ڕێژیمی ئێران و لەپێناو ڕووخاندنی ئەو ڕێژیمە خەبات دەکەن و  بۆ دامەزراندنی نیزامێکی دێموکراتیک هەوڵ دەدەن، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی سنوورەکانی نێوان نەتەوەکانی ئێران لە ئەستۆی مەجلیسی نەتەوەیی/ ئەیالەتییه.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لەو بڕیارنامەیەدا باسی لەوە کردووە، کە باسکردن لە کێشەی سنوورەکان لە ئێستادا ئاڵۆزی دەخاتە ناو ڕیزی خەباتی سیاسیی نەتەوەکانی ئێران کە دژی ڕێژیمی ئێران خەبات دەکەن و ئەوەش بە قازانجی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.

ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە کە لە ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ  کێشەی خاک لە نێوان نەتەوەکانی ئێران چارەسەر دەکرێت و ئەو بەرپرسایەتییەش دەخاتە ئەوستۆی مەجلیسی نەتەوەیی ئێران.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ