کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕیاری ئامریکا دژ بە سپای ڕێژیم بە کردەوەیی دەکرێ

17:59 - 26 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بڕیاری بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە لایەن ئامریکاوە پاش حەوتوویەک بە شێوەی فەرمی بەکردەوەیی دەکرێ.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئامریکا سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی خستە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهان و جێبەجێ کردنی  ئەو بڕیارەش لە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە، دەچێتە بواری کردەوەییەوە و لەمەبەدواوە، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەم بڕیارە دەرهاویشتەی سیاسی و ئابووری زۆر خراپی بۆ ڕێژیمی ئێران دەبێت.

ئەو بریارەی ئامریکا دژ بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕێگری لە هاوکاری کردنی تەواوی هاووڵاتییان و ئەو شیرکەت و لایەنانە دەکات که هاوکاری و بازرگانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەکەن.

هاوکات هەرچەشنە پشتیوانییەکی ماڵی لەو ڕیکخراوە تێرۆریستییە سزای جیددی بەدواوە دەبێ.

ئامریکا، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خاکەلێوە، لە بڕیارێکدا، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بە فەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساند و هەر جۆرە هاوکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیەی وەکوو پشتیوانی لە تێرۆریزم وەسف کرد.