کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕیاری دەوڵەتی سوودان بۆ ئاسا‌یی‌کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل

16:59 - 26 رەزبەر 2720

دەوڵەتی سوودان دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئۆڵتیماتۆمی ئامریکا، بڕیاری داوە کە پەیوەندی نێوان خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

کاناڵی ئیسرائیلیی "ئای ٢٤ نیوز" بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی سوودان بڕیاری داوە کە خەریکی جێبەجێ‌کردنی کاروباری ئاسایی‌کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلە.

دەوڵەتی ئامریکا بەڵێنیی بە سوودان داوە کە دوابەدوای ئاسایی‌کردنەوەی پێوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە، میلیاردها دۆلار لە قەرزی دەوڵەتی سوودان ببەخشێت.

دەوڵەتی سوودان لە کاتی" عوومەر ئەلبەشیر" دەسەڵاتداری پێشووی ئەو وڵاتە، هاتە نێو لیستەی تێرۆریزم

"فەیسەل بن فەرحان"، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی وتوویەتی "ڕیاز" لەو باوەڕەدایە کە ئاسایی‌کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئیسراییل جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دەبێت جەخت لەسەر هێنانەوەی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ سەر مێزی وتووێژ بکەین.