
ماوه‌یه‌كه بڕین و فرۆشتنی داره‌كانی كوردستان به تایبه‌ت له سه‌قز به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" بڕین و فرۆشتنی داره‌كان ده‌ستی كه‌سانی حكوومه‌تی له‌پشته و بەپێی زانیارییەکان ته‌نیا له دوو گوندی "ده‌ره‌زیاره‌ت و شیپانه‌جۆ"ی سه‌قز له‌م ماوه زیاتر له ٣٠٠ دار بڕدراوه و فرۆشراوه.
ئه‌م دارانه دارجه‌نگه‌ڵه‌كانی كوردستانن و به‌م بۆنه‌وه زیانێكی زۆر به سروشت و سه‌روه‌تی كوردستان كه‌وتووه.
ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داره‌كانی "ده‌ره‌زیاره‌ت و شیپانه‌جۆ"ی سه‌قزی بڕیوه و فرۆشتووە لای ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" پارێزراوە.