
ماوەیەک لەمەوپێش لە نزیک چۆمی "تەتەهوو" لە شاری "سایین قەڵا" کەسانی نەناسراو، بە شەو دەستیان داوەتە بڕینی کۆمەڵێک دار و ژینگەی ناوچەکەیان تووشی زەرەر و زیان کردووە.
لەگەڵ پەرەگرتنی کێشەی ئابووری و کەمداهاتی کە خەڵک لەگەڵی بەرەوڕوویە، هەندێک خەڵکی هەلپەرست بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران بۆ پەیداکردنی پارەی ڕۆژانەیان دەستیان بە بڕینی دار و فرۆشتنی کردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە گوندی "خانەگێـ"ـی شاری مەهاباد لە ماوەی ڕابردوودا،هەندێک کەسی هەلپەرست دەستیان بردووە بۆ بڕینی کۆمەڵێک دار چنار و بەو شێوەیە زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتوووە.