کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕینی دارستانەکان لە "لوڕستان" کۆتایی نایەت

11:10 - 25 بەفرانبار 2720

کەسانی سەر بە ڕێژیم دەستیان بە بڕینی دار "بەڕوو"یەکانی لوڕستان کردووە و خەریکن دارستانەکانی دار "بەڕوو" لەنێو دەبەن.

ڕێژەکی زۆر لە دارستانەکانی لوڕستان دار "بەڕوو"نە و لە کاتی قات‌وقڕی ئەو دارانە بە هانای خەڵکی "لوڕستان" هاتوونە و لەو کاتەوە خەڵکی "لوڕستان" وەک دارێکی پیرۆز چاوی لێدەکەن.

ئەو دارانە مێژوویەکی دوو هەزار ساڵەیان هەیە و هێمای خۆڕاگرین و لە بەرانبەر وشکەساڵی و ئاگر و دەیان ڕوودای سروشتی خۆیان ڕاگرتووە و ئێستا بە دەستی کەسانی سەر بە ڕێژیم و دژە ژینگە ساڵانە بە شێوازی جۆراوجۆر دەبڕدرێن.

ئەو دارانە دەکڕێن بە خەڵووز یا ڕەوانەی شارەکانی دیکەی ئێران دەکرێن.

دار "بەڕوو"یەکان ڕۆلێکی گرینگیان هەیە لە خۆراک، دەرمان و پیشە؛ بەڵام لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی ئەو دارانە نەکراوە.