کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕینەوەی زۆرەملێی قژی کچان لە قوتابخانەکانی ئێراندا درێژەی هەیە

17:11 - 25 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: سەرەڕای ئەوەی که تەنیا چەند رۆژ بە سەر هەواڵی بڕینی قژی کچێکی قوتابی له قوتابخانەیەکی شاری ئاباداندا تێدەپەڕێ، مامۆستایەکی دیکه کە شاری "فەسا"ی سەر به پارێزگای فارس، دەستی داوەتە بڕینی قژی ٩ قوتابی کچی ئەم قوتابخانەیە.

موسلم ئەمینی نژاد، بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری فەسا، له پارێزگای فارس سەرەڕای جەخت کردنەوە لە سەر بڕینی قژی ٩ قوتابیی ئەم قوتابخانەیە لە لایەن مامۆستاکەیانەوە، باسی له ناردنی کارناس بۆ بەدواداچونی بابەبەتەکه کردووە.

ئەمینی نژاد، هۆکاری کردەوەی ئەم مامۆستایەی بۆ وازهێنانی قوتابیانی دیکە ڕاگەیاندووه که لە کورسیی پشتەوە دادەنیشن.

ڕۆژێ یەکشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، جێگری پەروەرشی قوتابخانەیەک لە شاری ئابادان به بیانووی پێشگرتن لە هەڵخڕانی باری جنسیی جێگری قوتابخانەکە دەست دەداتە بڕینەوەی قژی کچێکی ١٢ ساڵەی کورد که لە ئاکامی ئەم کردەوەیەدا، کچەکە تووشی ئاسمی عەسەبی دەبێت و لە ئاکامدا ڕەوانەی نەخۆشخانه دەکرێت.

خوشکی ئەم کچه ، به ڕەتکردنەوەی وتەی بەرپرسانی قوتباخانەکە سەبارەت به وەدرۆخستنی هەواڵی ڕادەست کردنی نەرگس بۆ نەخۆشخانه باسی لە بڕینەوەی نیوەیەک لە قژەکانی خوشکی کردووه و ڕایگەیاندووه که خوشکم پاش ئەم ڕووداوه لە باری دەروونییەوە ئازاری دیوە و لە ڕۆیشتنەوە بۆ قوتابخانە خۆی دەبوێرێ.