کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بکوژی دوکتور"سادق شەرەفکەندی" خوازیاری ئەوەیە ترامپ تێرۆر بکرێت

18:21 - 23 پووشپەڕ 2721

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "میمرێ"، ئەنستیتۆی توێژینەوەی میدیایی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ( MEMRI)، "کازم دارابی" مۆرەی پێشووی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، لە کاناڵی ٥ی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "قاسم سلێمانی تێرۆرکراوە و سەرکۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ئەو بوێرییەی هەبوو کە هات و لە بەرامبەر گشت مایکەکانی دنیا وتی کە من فەرمانم داوە قاسم سلێمانی بکوژن".

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد: "ئەو قسانەی ترامپ بەو واتایەیە کە ئێستا هێڵی بەرگری دەبێ ترامپ تێرۆر بکەن و من کوشتنی ترامپ بە تەکلیفی شەرعی دەزانم".

وێڕای "ترامپ"، "دارابی" هەڕەشەی لە وڵاتانی ئورووپایی و جیرانی ئێران کردووە.

"کازم درابی" مۆرەی پێشووی ئیتلاعات و یەکێک لە تێرۆریستە ناسراوەکانی دەزگای ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و دەستی لە شەهیدکردنی دوکتور"سادق شەرەفکەندی" هەبووە.

دادگای ئاڵمان "کازم دارابیـ"ـی بە تاوانی تێرۆری "میکۆنۆس" بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرد، بەڵام دوای ١٥ ساڵ ئازاد کرا.