کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زیندانی مه‌هاباد

12:00 - 30 گەلاوێژ 2721

بە لەبەرچاونەگرتنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی جیهانی و نابەرپرسایەتی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، چەند کەسێک لە به‌ندكراوانی زیندانی مه‌هاباد تووشی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانەی لێ کەوتووەتەوە.

به‌پێی سەرچاوە خۆجێیەکان چەندین کەس لە زیندانی مەهاباد تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە کە بەشێک له‌ تووشبووان باری ته‌ندروستییان خراپ ڕاگەیەندراوە.

به‌رپرسانی زیندانی مەهاباد هه‌تا ئێستا ڕێگریان لە بڵاوبوونه‌ه‌وی ئەو هه‌واڵه‌ ‌کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی زیندان تا ئیستا هیچ هەوڵێکیان بۆ پێشگیری لەم ڤایرۆسە ئەنجام نەداوە و هیچ وڵامێکیشیان بە داوکاریی ئەم زیندانییانه نەداوەتەوە.