کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگیی "نوری مالکی" دژ بە "موقتەدا سەدر" لێکەوتەی سیاسی بەدواوە بووە

18:45 - 27 پووشپەڕ 2722

"نوری مالکی" سەرۆکی حیزبی "دەعوە" لە فایلێکی دەنگیدا دژ بە "موقتەدا سەدر" هەڕەشەی کردووە کە دەبێ هێزەکان بە مەبەستی هێرش بۆ سەر "نەجەف" و هەروها سەدر و ڕەوتی سەدر کۆ بکردرێنەوە".

بەپێی ئەو فایلە دەنگییە "مالکی" لە بەشێک لە قسەکانیدا هێرش دەکاتە سەر ڕەوتی سەدر و وتوویەتی: "عێراق لە بارودۆخی شەڕێکی وێرانکەردایە و ململانێی سیاسی لە عێراق کەوتووەتە ئەو قۆناغەی کە کەڵک لە چەک و شەڕ و پێکدادان ورگرین؛ چوونکە ئەگەر "موقتەدا سەدر" و پڕۆژەکەی لەنێو نەچن دەرفەتیک بۆ زیندوومانەوەی ئێمە نامێنیت".

ناوبراو هەروەها باسی ئەوە دەکات کە بۆ کوشتنی "سەدر" متمانەم بە ئەرتش و پۆلیسی "عێراق" نییە بۆیە دەبێ گرووپە ملیشیاکانی وەفادار بە خۆم ئەو ئەرکە بەڕێوە ببەن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی "عێراق" هەزاران کەس لە لایەنگرانی "سەدر" لە وڵامی ئەو فایلەدەنگییە لە نوێژی هەینیی ڕابردوودا لە شارۆچکەی "سەدر"ی بەغدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.