کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی بەستەی خۆراکی سپای پاسداران لە شنۆ بێزاریی خەڵکی لێ کەوتەوە

11:36 - 22 رەشەمه 2721

ماوەیەکە سپای پاسدارانی ڕێژیم بە هاوکاریی هەندێک لە شوراکانی شاری شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری بەستەی خۆراک لەنێو خەڵکدا بڵاو دەکاتەوە و دەیهەوێت بەم شێوەیە خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە گوندی "باب خاڵاوێ" سپای پاسداران بە هاوکاریی شوراکانی ئەو گوندە بەستەی خۆراکیان بۆ خەڵک بردووە و پاشان داوایان لە خەڵک کردووە هاوکاریی سپا بکەن.

خەڵکی ناوچەی شنۆ لەم کارەی سپا بێزار بوونە و وتوویانە: "ئێمە نانی سەرشۆڕی ناخۆین و پێویستیمان بەو یارمەتییە نییە".