کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی فیلمی "بانووی بەهەشت" لە ئێران قەدەغە کرا

12:28 - 10 بەفرانبار 2720

ڕێکخراوی ڕێکخستنی یاساکانی دەنگ و ڕەنگی گشتگیر ناسراو بە "ساترا" بڵاوبوونەوەی فیلمی "بانووی بەهەشتـ"ـی لە ئێران قەدەغە کرد.

"ساترا" ڕایگەیاندووە: "بەهۆی ئەوەی کە ناوەڕۆکی ئەو فیلمە دووبەرەکی و ڕق و قین لەنێو ئایینزا ئیسلامییەکاندا بڵاو دەکاتەوە و بە مەبەستی سووکایەتی بە ئایینزا ئیسلامییەکان دروست کراوە و هێرش دەکاتە سەر یەکڕیزیی جیهانی ئیسلام و بە تەواوەتی ڕێکارە ناوەڕۆکییەکانی ساترا پێشێل دەکات، بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم ڕاگەیاندنە گشتییەکانی دەنگ و ڕەنگدا قەدەغەیە".

"بانووی بەهەشت" ناوی فیلمێکە کە تا چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە و ئەو فیلمە ئاماژە بە ڕووداوی "غەدیر و فەوتی حەزرەتی زارا" دەکات.

ئەو فیلمە بە دەرهێنەریی هەیئەتێکی بریتانیایی گرێدراو بە "یاسرولحەبیب" ناسراو بە "شیعەی ئینگلیسی" دروست کراوە.

ڕەوتی ئەو فیلمە تێکەڵاوییەک لەنێوان داعش و سەلەفیی تەکفیرییە.