کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی "وریا غەفووری" یاریزانی کورد لە دەنگوڕەنگی ڕێژیم قەدەغە کرا

16:53 - 29 بانەمەڕ 2722

 بە دوای کاردانەوەی "وریا غەفووری" لەهەمبەر بەرپرسانی ڕێژیم و هەڵوێستی لەمەڕ دۆخی خراپی ژیانی خەڵک و پشتیوانیکردن لە خەڵک، بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی ناوبراو لە دەنگوڕەنگی ڕێژیم قەدەغە کرا.

دەنگوڕەنگی ڕێژیم وێنەی "وریا غەفووریـ"ـیان لە بەرنامەی تێلێڤیزیۆنیی شەوی دووشەممەی "فووتبالی بەرتەر" سڕییەوە؛ هاودەردیی ناوبراو لەگەڵ خەڵکی ناڕازی هۆکاری ئەم هەوڵەی دەنگوڕەنگی ڕێژیمە.

"وریا غەفووری" یاریزانی کورد لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لێدوانی دا و ڕەخنەی لە بەرپرسانی ڕێژیم گرت و وتی: "پێم سەیرە کە بەرپرسانی ڕێژیم شەرم نایانگرێت کە هێچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک نادەن".

پێشتریش "وریا غەفووری" بەهۆی ڕەخنەی توند لە "خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران کەوتبووە بەر هەڕەشەی توند و پێی وترابوو کە دەبێ سنووری خۆی بزانێت ئەگەرنا تووشی کێشە دەبێت.