لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرووپی شاخەوانیی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا" و "هەڵۆخانـ"ـی مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا" چالاکییەکی شاخەوانییان بەڕێوە برد.
ئەو شاخەوانانە لە چالاکییەکی هاوبەشدا بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی "سەوزی چیا"، بەسەر کێوی "سەبەلان" بە بەرزایی ٤ هەزار و ٨١١ میتر، سەر کەوتن.
ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ڕووداوێکی گوماناویدا چوار کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزیی "مەریوان" بە ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، محەممەد پەژووهی و ڕەحمەت حەکیمی نیا" لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان شەهید کران.