کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ بەرپەرچدانەوەی دروشمەکانی دژی حیزبی دێموکرات، لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:16 - 4 پووشپەڕ 2722

ئەندامانی چالاکیی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز، بانە و مەریوان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە سەقز لە ناوچەی سەرشیو، لە گوندەکانی "گەورە قەڵا و مەرخوز" و لەنێو شاردا لە شەقامی "ئوستاد شیرازی" هەروەها ڕێگای کانی جەژنی و گەڕەکی حەماڵاوا چالاکییان بەڕێوە برد.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان لە سەقز لە بە نووسینی دروشم دژی ڕێژیم لەسەر دیوارەکان بە دروشمی وەک: "بژی ڕاسان، ڕاسان بەردەوامە، بژی حدکا، بەرز بێ یادی ڕێبەرانی شەهید" و چەندین دروشمی دیکە بەرپەرچی دروشمەکانی ڕێژیمیان دایەوە و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە.

ئەندامانی نەترسی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بانە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێری ڕێبەرانی شەهید "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها لە مەریوان پێشمەرگەکانی شار لە "فەلەکەی باوە ڕەشی، فەلەکەی موعەلیم، کۆڵانی ئاگاهی، پشتی کەڵانتەریی ۱۱، چوارڕای ئەسڵی، شەبڕەنگ، داسێرانی قەدیم، مزگەوتی حەمزە و مزگەوتی هەژارە" لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدانی کۆساڵان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.