کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ جارێکی دیکە لە کەلارئاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:31 - 9 جۆزەردان 2720

قارەمانانی دێموکرات لە شاری ''کەلارئاباد''ی سەر بە پارێزگای گیلان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو چالاکییەدا، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبەکەیان دووپات کردەوە.

ئەندامە دڵسۆزەکانی حیزب لەو چالاکییەدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە نزیکی  پاسگای ئەو شارەدا هەڵ کردووە.

لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بە سڵاو و ڕێز ناردن بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و خۆیان بە درێژەدەری ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان زانی.