کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ دووهەم جار لە بۆکان جاشەکان مانۆڕیان بەڕێوە برد

12:54 - 20 جۆزەردان 2720

جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان بۆ ڕۆژی دووهەم بە نێو شاردا سووڕانەوە.

مانووڕی ئەو بەکرێگیراو و جاشانە ڕق و بێزاریی خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری بۆکانی لێکەوتووەتەوە.

 ڕۆژی ڕابردووە ١٩ی جۆزەردان لە جادەی بەنداو، گوندی "گۆل" لە ٢ کیلۆمیتریی بۆکان، جاش و پاسدارەکان مانۆڕیان بەڕێوە برد.

لەو مانۆڕەدا بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە ئاڵای تایبەت بە سپای تێرۆریستی پاسداران و چەکی قورس و سووک، مانۆڕێکی دیکەیان بەڕێوە برد.

لە ئەنجامی ئەو مانۆڕەدا بەشێکی زۆر لە موچە و مەزرای خەڵک ئاگری تێبەردراو و سووتا.