
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمە بۆ ساڵڕۆژی تۆمارکردنی گوندی "پاڵنگان" لە یونسکۆ ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵكی گوندی پاڵنگان و میوانانی ئەو ڕێوڕەسمە بە جلوبەرگی کوردی و شایی بەشدار ببوون.
گوندی پاڵنگان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی پارێزگای سنه کە لە شاری "کامیارانـ"ـدا هەڵکەوتووە.
پاڵنگان یەکێکە لە ٧ گوندە گەشتیارییەکەی پارێزگای سنەیە کە به کانیاو و تاڤگە جوانەکانی ناسراوە.
ساڵێ ڕابردوو ئەو گوندە لە ڕێکخراوی "یونسکۆ"دا وەک میراتێکی کولتوری تۆمار کرا.