کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پاراستنی کەوەکان کۆڵیتی ڕاوچییان دەڕووخێندرێن

11:24 - 22 رەشەمه 2719

خەڵکی ژینگەپارێز و نیشتماندۆستی شاری ڕوانسەر لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزانەدا هەژمارێکی بەرچاو لە کۆڵیتەکانی ڕاوچییانی کەویان تێک دا.

ژینگەپارێزانی ڕوانسەر لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزانە و نیشتماندۆستانە لە گوندی "بانشەلە"، لە شاخی "سەرکەوە"، سەر بە ڕوانسەر، دەستیان کردووە بە ڕماندن و تێکدانی کۆڵیتەکانی ڕاوچییانی کەو.

لەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا زیاتر لە ١٦ تا ١٧ کۆڵیت تێکڕووخێندراوە و ئەو هەوڵە بۆ بەرگریکردن لە ڕاوی نابەجێی کەو ئەنجام دراوە.

لە بەرانبەردا، دارستانەکانی گوندەکانی "کانی گوێز" و "ناوتاق" لەلایەن کەسانێکی بەرژەوەندیخواز و دژە ژینگەوە بڕدراون و لەنێو براون.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژینگەپارێزانی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکیگەلی ژینگەپارێزانە، هەوڵی پاراستنی ژینگە و دار و دەوەن و ئاژەڵانیان داوە.