کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

18:30 - 7 بانەمەڕ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی کوردستان بەردەوام بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات دەردەبڕن.

ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ، قارەمانانی دێموکرات لە شاری "موورمووری"، سەر بە شارستانی "ئاودانانـ"ـی پارێزگای ئیلام، بۆ پشتیوانیکردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا، دروشمی " بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانـ"ـیان لەسەر دیوارەکانی ئۆردووگای هۆڵی فووتساڵی شاری موورمووری نووسییەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەقز، ڕۆژی شەممە، ٦ی بانەمەڕ، بە نووسینی دروشمی حیزبی و هەڵدانی ئاڵای کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە و چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.