کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:29 - 25 بانەمەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سنه بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، لە شاری سنه چالاكیی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە دروشمی وەک: ''سڵاو لە دوکتور قاسملوو، بژی حیزبی دێموکرات و سەرکەوێ ڕاسان" پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.