کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:30 - 12 رێبەندان 2719

پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "حاجی ئاوا"ی بۆکان، بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان، لە گوندی حاجی ئاوای بۆکان، لەلایەن پێشمەرگەکانی شارەوە، سەدان تراکت، پوستێر و سی‌دی بڵاو کرایەوە.

هەروەها بە نووسینی دروشمی: "بژی هێزی پێشمەرگە"، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی ڕەوای پێشمەرگەکانی کوردستان دەربڕی.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بۆنە تایبەتە حیزبییەکان، لە ڕۆژەکانی دیکەشدا، بە شێوازی جۆراوجۆر پشتیوانیی خۆیان لە حیزبەکەیان ڕادەگەیەنن.