کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانیکردن لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:47 - 15 بانەمەڕ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و سنە، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شامات و لە گوندی بەفرەوان سەر بە شاری مەهاباد، بە نووسینی دروشم، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو دروشمانەی کە لەلایەن قارەمانانی دێموکراتەوە نووسراون بریتین لە: ''بژی پێشمەرگە، قاسملوو نامرێ، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بژی ڕاسان".

هاوکات ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لە ئاویەری سنە، بە دانانی جامانە و گوڵی سوور، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە.