کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ڕێزگرتن لە ئەندامانی ٢٠ ساڵەی حیزبی دێموکرات لە کۆمیتەی کەلار ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

12:55 - 7 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆمیتەی کەلار بۆ ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ٢٠ ساڵە ئەندامی حیزبی دێموکراتن ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان لەلایەن ''ساڵحان پاڵانی'' بەرپرسی کۆمیتەی کەلار، سەبارەت بە هاتنی هاوڕێیانی ڕێکخستن، چەند وتەیەک پێشکەش کرا.

پاشان ''شەهرام حەمیدزادە'' بەرپرسی بەشی ئاشکرای ڕێکخستن سەبارەت بە پێشکەشکردنی لەوحی ٢٠ ساڵە و ئەرک و مافی ئەندامانی حیزب چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر لەوحی ڕێزلێنان پێشکەشی ئەو هاوڕێیانە کرا کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی حیزب خەبات و تێکۆشان دەکەن کە بریتین لە: "ڕۆستەم پاڵانی، محەممەد تەیمووری، گوڵباخ مورادی، خانم لۆرانژاد، مەحموود پاڵانی، سۆیبە پاڵانی، محەممەدعلی پاڵانی، عەسکەر پاڵانی و فەرەیدوون ئەلیاسی".

ئەو لەوحانە لەلایەن "شەهرام حەمیدزادە" "محەممەد سەیفوری" و "مەهتاب خزری" پێشکەش کران.