کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ڕێزگرتن لە ئەندامانی ۲۰ ساڵەی حیزبی دێموکرات لە کەمپی "باریکە" ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

12:25 - 16 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۵ی جۆزەردانی ۱۴۰۱، لە کەمپی "باریکە" بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی ۲۰ ساڵەی کۆمەڵێک ئەندامی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

دواتر "شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی ئاشکرا باسی لە ڕۆڵی ئەندامانی حیزب لە ڕاسان، هۆکاری پێشکەشکردنی لەوحی ۲۰ ساڵە بە ئەندامانی حیزب، گرینگیی ڕێکخراو لە حیزب و ماف و ئەرکی ئەندامی حیزب پێشکەش کرد.

پاشان کۆمەڵێک لە هاوڕێیان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر باس و بابەتەکان دەربڕی و وڵامیان وەرگرتەوە.

دواتر لەوحی ۲۰ ساڵە لەلایەن "شەهرام حەمیدزادە و محەممەد سەیفووری و مەهتاب خزری و محەممەد مورادی زیندانیی سیاسیی پێشوو"، درا بەو هاوڕێیانەی کە ماوەی ۲۰ ساڵ لە ژیانی خۆیان تەرخانی خەبات و تێکۆشانی حیزبی و نیشتمانی کردووە، کە بریتی بوون لە:

حەبیب سۆهرابی، مەجید قادری، حەسەن تەهماسبی، علی بابایی، حەسەن عەزیمی، عەزەم سەعیدی، حەبیب ئنفرادی، موراد جوانمێری، زینەت عەباسی، کاکە کەریمی، ئەمین ئەعزەمی.