کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ڕێزگرتن لە ئەندامانی ٢٠ ساڵەی کەمپی "کاوە" ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

12:27 - 29 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک لە کەمپی "کاوە" بۆ ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ٢٠ ساڵە ئەندامی حیزبن، بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان لەلایەن "برومەند ئەلیاسی" بەرپرسی کۆمیتەوە، سەبارەت بە هاتنی هاوڕێیانی ڕێکخستن، چەند وتەیەک پێشکەش کرا.

"شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی بەشی ئاشکرای ڕێکخستن سەبارەت بە پێشکەشکردنی لەوحی ٢٠ ساڵە و ئەرک و مافی ئەندامانی حیزب لە کەمپی "کاوە" و سەختیی ژیان لەو ناوچەیەدا، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دواتر لەوحی ڕێزلێنان پێشکەشی ئەو هاوڕێیانە کرا کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەنێو ڕێزەکانی حیزب خەبات و تێکۆشان دەکەن کە بریتین لە: "کماڵ ئەلیاسی، یەدوڵڵا تەیمووری، حەسەن پاڵانی، محەممەد کامران، حەمید پیرڕەزا، حەسەن ڕەسووڵی، عەلی ئەڵماسی، جەهانگیر ئەحمەدی، ڕەشید ڕۆستەمی، غازی ئێراندوست، عادڵ ڕەحیمی، حوسێن سەرزەلی و ڕەزاعەلی ئەلیاسی".

ئەو لەوحانە لەلایەن "شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی ڕێکخستنی ئاشکرا و "محەممەد سەیفوری" و "مەهتاب خزری" کادری ڕێکخستن و "بروومەند" بەرپرسی کۆمیتەی کەمپی "کاوە"، "عەبدوڵڵا تایشەی" ئەندامی دێرینی حیزب، پێشکەش کران.