کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ یەکەم جار کوردێک بۆ کاندیدی پۆستی سەرکۆماریی تورکیە قەبووڵ کرا

19:24 - 23 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی تورکیه ٥ کەس بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە خۆیان کاندید کردووە کە کوردێکی کوردستانی باکووریش بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوه.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیە "سەلاحەدین دەمیرتاش" لە (پارتی دێموکراتی گەلان HDP)، وەک یەکەم کورد لە کوردستانی باکوورکوردێک بە فەرمی وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتی تورکیە قەبووڵ کرد.

بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە چوار پیاو و ژنێک بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرکۆماری لە "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان"، سەرکۆماری ئێستای تورکیه لە پارتی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)، ڕکابەری دەکەن.

ڕێکەوتی ٢٤ی ژوئەنی ئەمساڵ خەڵکی تورکیه و کوردستانی باکوور بۆ هەڵبژراندنی سەرکۆماری تورکیە دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگ دان.

ئەو ٦ کاندیدەی پۆستی سەرکۆماریی تورکیە بەم شێوەیە: "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، AKP، موحەڕڕەم ئینجە، پارتی گەلی کۆماری (GHP)، خاتوو مەڕال ئاکشنەر (پارتی باش)، تەمەل کەڕەمەڵڵائۆغڵو (پارتی سەعادەت) دۆغو پەرینچەک (پارتی نیشتیمان) و سەڵاحەدین، دەمیرتاش پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).