کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆردومانی سووریە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

11:20 - 10 بەفرانبار 2720

لە هێرشی هەوایی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی نیزامی لە سووریە، سەربازێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی میدیاکانی سووریە، ئەو هێرشە نیزامییەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی نیزامی، کاتژمێر یەک و ٣٠ خولەک ئەنجام دراوە کە لە ئەنجامدا کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەشی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات ئیسرائیل لەو هێرشەدا بنکەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانی لە شارۆچکەی "زەبەدان" کردووەتە ئامانج کە هیچ زانیارییەک لەمبارەوە لەبەر دەستدا نییە. هەروەها هیچ لایەنێکی فەرمیی ئیسرائیل ئاماژەی بەو هێرشە نەکردووە.

ماوەی چەند ساڵە کە ئیسرائیل بە مەبەستی کورتکردنەوەی دەستی ئێران، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی وڵاتەکەی، حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریە دەکاته ئامانج.