کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆمب هاوێژە "بی ٥٢"ەکانی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێگیر بوون

11:15 - 2 سەرماوەز 2720

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ پێشگرتن بە هەوڵە دژبەرانەکانی ڕێژیمی ئێران فڕۆکەی بۆمب هاوێژی "بی ٥٢"یان ناردووەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز، ستادی فەرماندەریی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە بۆ پێشگرتن بە هەوڵە دژبەرانەکانی ڕێژیمی ئێران فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی خۆی ناسراو بە "بی ٥٢"ی ناردووەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

سێنتکام هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو مەئموورییەتە، ئەو تواناییە بە فڕۆکەکانی ئامریکا دەدات تا لەگەڵ هەرێمی ئاسمانیی ناوچەکەدا و ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ئاشنا ببنەوە.

ئەو هەوڵەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ جێگیرکردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی "بی ٥٢" لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە ڕاپۆرتەکان باسیان لەوە کرد کە "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێرانی کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی "فاکس نیووز" ئەو هەوڵەی ئامریکای بە پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ سەر ڕێژیمی ئێران وەسف کردووە.