کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی شاری "کرماشان" دوو کەس گیانیان لەدەست دا

10:35 - 5 بەفرانبار 2721

"فەرهاد فەرهودی" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی "کرماشان" بە هەواڵدەریی "ئیسنا"ی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی وتووە: "کاتژمێر ٨ و ١٧ خولەکی شەو لە کرماشان ئاگر لە بینایەکی ٩ نهۆمی کەوتەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێک و منداڵێک".

"فەرهودی" باسی لەوە کردووە کە هەتا ئێستا ١٢ کەس لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا بریندار بوون، هەروەها ٢١ کەسیش ڕزگاریان بووە و زیانی ماددی وەبەر بینایەکە کەوتووە.

زۆرێک لە بینا گەورەکانی پارێزگای کرماشان کەرەستەی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوەیان نییە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کاتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا زیانی گیانی و مادیی زۆر بێتە ئاراوە.