کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان؛ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات بەرز ڕاگیرا

11:15 - 17 سەرماوەز 2721

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بەبۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە برد و یادی فەرماندەی قارەمانی حیزبەکەمان کاک "حەسەن شیوەسەڵیـ''ـیان بەرز نرخاند.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

''قوتابخانەی مێعراج و مەولەوی، نەجاڕی، مزگەوتی جامعەی میراوا، قوتابخانەی میراوای کۆن، سەدری لاهیجانی، بیمارستانی کۆن، مزگەوتی حەسەنی ئیفتخاری، مەیدانی میوە و تەڕەبار، پارکینگی شارەداری، مزگەوتی شەهرەکی فەرهەنگیان و مزگەوتی تەنعیم، سەر گڵکۆی هونەرمند و بولبولی کوردستان نەمر حەسەن زیرەک، پارکی کوی محەممەدییە و چەندین گەڕەگ و شەقامی دیکەی نێوشار''.

بەو بۆنەوە هەر لە بۆکان دەستەیەکی دیکە لە پێشمەرگەکانی شار لە شەقام و کۆڵانەکانی ''سایپا یەدەکی ٢، کۆڵانەکانی دەوروبەری عەلیاباد، تەواوی کۆڵانەکانی مزگەوتی حاجی برایم، شەقامی حسەینی زێڕینگەر، شەقامی حاجی ڕەشید خەبیر و کۆڵانەکانی دەوروبەری'' بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت.

چوار ساڵ لەوەپێش، ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەمەگناسی دەربڕین و ڕێزگرتن لە تێکۆشانی هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشان، لەپێناو ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، ئەندامێک یان چەند ئەندامی جەستەیان لەدەست داوە و لەگەڵ ژیانی کەمئەندامی بەرەوڕوو بوون، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی بە ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دیاری کرد.