کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان؛ سپای پاسداران برنجی کرم لێدراو بە خەڵکی هەژار دەفرۆشێت

11:10 - 8 سەرماوەز 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ماوەیەکە سپای پاسداران لە شاری "بۆکان" جۆرێک لە برنجی کرم لێدراوی خستووەتە بازاڕەوە و بە خەڵکی دەفرۆشێت.

ئەو برنجە کرم لێدراوە پێشتر لە کۆگاکانی سپادا ڕاگیراون، بۆ ئەوەی لە کاتی گرانیدا بیفرۆشن و ئێستا بە ناوی برنجی یارانە یان بۆ ڕێککردنی بازاڕ کیلۆیەک بە ١٨ هەزار و ٥٠٠ تمەن بە خەڵکی دەفرۆشن.

ئەو کەسانەی ئەو برنجەیان کڕیوە باس لەوە دەکەن کە لەنێو برنجەکاندا چاویان بە جۆرێک کرم کەوتووە. هەروەها بۆ کڕینی ئەو برنجە خەڵک ناچار بوون چەند کاتژمێرێک لە ڕیزدا ڕاوەستن.

لەلایەکی دیکەوە زۆربەی ئەو دووکانانەی لە "بۆکان" مریشکی ڕۆژ دەفرۆشن، بەهۆی نەبوونی مریشک داخراون و دەڵێن کە مریشک نییە و بەو هۆیەوە کیلۆیەک گۆشتی مریشک بۆ ٣٥ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.