
ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز فیلمی سینەمایی "سەیوان" لە دەرهێنانی "سادق مەحموودزادە" خەڵکی بۆکان لە سالۆنی "سیمۆرغـ"ـی ئەو شارە نمایش کرا.
ئەو فیلمە بە بەشداریی کۆمەڵێک هاووڵاتی، کەسایەتیی وەرزشی، کولتووری و ئەدەبیی بۆکان کاتژمێر هەشتی شەو لە سالۆنی سیمۆرغی ئەو شارە نمایش کرا و لەگەڵ پێشوازیی ئامادەبووان بەرەوڕوو بووەوە.
فیلمی سینەمایی "سەیوان" بە شێوەی کۆمێدی باس لە دابونەریتی کوردەواری دەکات.
لە کۆتاییدا لەلایەن بەشداربووانەوە ڕێز لە هونەرمەندان و دەرهێنەری فیلمی "سەیوان" گیرا.