کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان لەگەڵ قوتابخانەی قاسملوو پەیمان نوێدەکاتەوە

12:47 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی پڕسەروەریی قاسملووی ڕێبەر نوێکردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە لایەنگران و ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، وەک قوتابییانی وەفاداری ڕێبازی دوکتور قاسملووی ڕێبەر، بەوپەڕی ئامادەیی و گیانفیدایی لە سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەری زانا و بلیمەتمان و شەهید کاک "عەبدوڵلا قادری ئازەر"دا، پەیمان و بەڵێن نوێدەکەینەوە کە بەشانازی و شکۆیەکی تەواو، ئەم یادە پیرۆزە بەرز ڕاگرین و وەک پێشمەرگەی شار لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی دوکتور قاسملووی شەهید، ئامادەین بۆ هەموو کارێکی حیزبی.

ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی شاری بۆکان