کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان؛ وەکوو دیاریی نەورۆزانە، کتێبی کوردی بۆ منداڵان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

11:57 - 11 رەشەمه 2721

لە شاری بۆکان بە هەوڵی چەند مامۆستای دڵسۆز، بۆ پێشوازی لە نەورۆز کتێبی کوردی بۆ منداڵان چاپ دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو کتێبانە کە شێعری چەندین شاعیری کوردیان لەخۆ گرتووە، وەکوو دیاریی نەورۆزانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و بێبەرامبەر و بەخۆڕایی پێشکەشی منداڵانی کورد دەکرێت.

ئەرکی لە چاپدانی ئەو کتێبانە لەلایەن مامۆستایان "ب.م" و "س.ن"ـەوە بووە و ئامانج خزمەت بە زمانی کوردی، ڕێزێک بۆ شاعیران و خزمەت بە منداڵانی کوردستانە.