پێشمەرگەکانی شار بۆ پشتیوانی لە خەباتی شاخ لە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵ کرد و لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر چەشنە چالاکییەک نیشان دا.
ھەروەھا پێشمەرگەکانی شار لە ئاوایی "پیروەلی باغی" سەر بە شاری بۆکان سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان "محەممەد ئیبراهیم ئۆف"، "عەلی قەڕەڵی"، "سمایل خورشیدی"، "محەممەد قولەری" و "سمایل عەزیزپوور"ـیان کردووە و گڵکۆکانیان بە جامانە و ئاڵای کوردستان ڕازاندووەتەوە و بەڵێنییان دووپات کردووەتەوە کە هەتا ڕزگاری و سەرکەوتنی یەکجاری دەست لە خەبات هەڵناگرن.