کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان؛ ئەندامامانی حیزبی دێموکرات لەسەر گڵکۆی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە

16:33 - 2 رەشەمه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کرد و بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات چوونەتە سەر گڵکۆی شەهید "سەدیق کەدخودا'' ناسراو بە "سەرهەنگ" و بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان جەختیان کردووەتەوە.

شەهید "سەدیق" کوڕی مام "ئیبراهیم کەدخودا"ییە و لە ئاوایی "گۆکتەپە"ی قەرەمووسالی لەدایک بووە،  پاش شەهیدکرانی هەر لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.