![](/weney-mallperr/10973.jpg)
کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران دوای جموجۆڵی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، هێزە خۆجێیو نیزامییەکانی لە بنکە و پادگانەکان بە حاڵەتی ئامادەباش دەرهێناوە.
راپۆرتی گەیشتوو لە بۆکان باس لەوە دەکات کە چەند رۆژە بنکەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە گوندەکانی سەر بە شاری بۆکان بە تایبەت گوندی نوبار، چەکوچۆڵی وەک دۆشکا، خومپارهاوێژی تێدا دابەسراوە.
هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتە، باس لەوە دەکرێت کە شەقام و کۆڵانەکانی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە میلیتاریزە کراون و هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن رێژیمەوە بە توندی خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
پاش جێگیر بوونی هێزەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنووری کێلەشین و هێرشی هێزەکانی پ.کا.کا بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی و ناڕوون، دۆخی ئاسایی و ئاسایشی شارە سنوورییەکانی کوردستانیان تێک داوە و بنکە نیزامییەکانی خۆیان بە حاڵەتی ئامادەباش دەرهێناوە.