کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکانیش بێ نان مایەوە

11:56 - 20 رەزبەر 2720

سەرەڕای نەبوون و کەمبوونی نان لە پارێزگای ورمێ، ئێستاکە خەڵکی بۆکان بەدەست نەمان و کەمبوونی نانەوە گلەییان کردووە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نان لە بۆکان کەم بووەتەوە و هاووڵاتییانی ئەو شارەی لەگەڵ نیگەرانی بەرەوڕوو کردووەتەوە.

هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە کە نان بووەتە قاتوقڕی و لە سوپێرمارکێتەکاندا دەست ناکەوێت و نانەواخانەکانیش لەبەر ئەوەی پشکی ئاردیان کەم کراوەتەوە هەتا کاتژمێر ١٠ و ١١ کار دەکەن.

خەڵک ئەو بەشە نانەی کە پێویستیەتی پێ نادرێت و خەڵک لە دۆخی بێ نانیدا بەسەر دەبەن.

قەیرانی بێ نانی لە حاڵێکدا لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش پەرە دەستێنێت کە بەرپرسانی ڕێژیم ناچنە ژێر باری ڕەخنەکان و دەڵێن پشکی ئارد لەجێی خۆیدایە و تاوانی خەڵکە کە نان پاشەکەوت دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە دەڵێن چاوەدێری بەسەر نانەواخانەکاندا ناکریت.

خەڵکیش باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم پشکی نانی نانەواخانەکانی کەم کردووەتەوە و بەم جۆرە وا دەردەکەوێت کە ڕێژیم تەنانەت نانیش لەسەر سفرەکانی خەڵک ناهێڵێتەوە.